کد خبر :74975
زه‌ریف گه‌یشته‌ مووریتانی
به‌شی ئێران/ کوردی- وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ درێژه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی خۆی بۆ ئه‌فریقای باکوور گه‌یشته‌ مووریتانی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف بۆ سه‌ردانێکی دوو ڕۆژه‌ له‌ تارانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌لجه‌زایر ڕێکه‌وت و پاش ئه‌لجه‌زایریش ئێستا گه‌یشتۆته‌ مووریتانی.
به‌رنامه‌کانی زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌م سه‌ردانه‌یدا بریتین له‌ دیدار له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌کانی خۆی و سه‌رۆکانی وڵاتانی ئه‌فریقای باکوور.
ئامانجی ئه‌و سه‌ردانه‌ش قووڵ‌کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کان و گۆڕینه‌وه‌ی ڕا سه‌باره‌ت به‌ ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که‌ و به‌ تایبه‌ت سووریا و پرسی که‌نداوی فارسه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103