کد خبر :70654
هەژموونی کوردەکان له کەرکووک کێشمەکێشی به دواوەیه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان – نوێنەری تورکەمانی له خوولی پێشووی پەڕلەمانی عێراق، هەڵکردنی ئاڵای هەرێمی کوردستانی له سەر بینای ئیدارە حکومییەکان له پارێزگای کەرکووک به پلانێکی دیاری کراو بۆ هەژموونی حیزبه کوردستانییەکان له سەر ناوچه کێشه لەسەرەکانی عێراق وەسف کرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی ئەکرەم تەرزی له لێدوانێکدا بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "دجله"ی عێراق وتی: حیزبه کوردستانییەکان هەلومەرجی شەڕی داعش دەقۆزنەوه و به زۆرەملێتی هەوڵ دەدەن هەژموونیی خۆیان به سەر پارێزگای کەرکووکدا بسەپێنن.
تەرزی داوای له سەرۆک کۆماری عێراق کرد کە له ئاست پێشێل‌کردنی مافی هاووڵاتیانی پارێزگای کەرکووک ڕۆڵی تماشاچیی نەبینێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە: هەژموونی کوردەکان به سەر پارێزگای کەرکووک، دبێته هۆێ کێشمەکێش و ناسەقامگیری لەم پارێزگایەدا.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109