کد خبر :70653
حەز بە بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگه ناکەین
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان – بەرپرسی پەیوەندیگەلی دیپلۆماتیکی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال، وتی: هێزەکانی یەبەشە حەزیان له بەرەنگاربوونەوەی هێزەکانی پێشمەرگه نییه و لایەنگری ئاشتین.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، سەرحەد شەنگالی له وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی "السومریه نیوز" وێڕای ئاماژه دان بەوەی که یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزەکانی پێشمەرگه یەک دوژمنی هاوبەشیان هەیه ئەویش گرووپی داعشه، ڕوونی کردەوه: هێزەکانی بەرخۆدانی شەنگال پێیان خۆش نییه بەرەنگاری هێزەکانی پێشمەرگه ببنەوه و پشتیوانی له ئاشتی دەکەن.
شەنگالی وێڕای داکۆکی کردن له سەر ئەوەی که یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال و هێزەکانی پێشمەرگه دەبێ له دژی داعش بووەستنەوه، وتیشی: "ئێمه چیتر قبووڵی ناکەین که ئێزدییەکان له شەنگال جارێکی دیکه هەڕەشیان لێ بکرێت."
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109