کد خبر :70652
بارزانی بە سەرکوت‌کردنی ئێزدییەکانی شەنگال بە پێی پلانەکانی ئەردۆغان تۆمەتبار دەکرێت
بەشی عێراق و هرێمی کوردستان – نوێنەری پارێزگای نینوا له پەڕلەمانی عێراق، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بەوه تۆمەتبار کرد که به پێی پلانەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئێزدییەکانی سەرکووت کردووه.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له پێگی هواڵدەریIBN ی عێراق، عەبدولڕەحمان لوەیزی له لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: مەسعوود بارزانی که ماوەی سەرۆکایەتییەکەی له هەرێمی کوردستان به سەرچووه به پێی پلانەکانی ڕەجب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کوردانی ئێزدی له شەنگال سەرکووت دەکات.
لوەیزی داوای له دوڵەتی فێدراڵ کرد که له هەمبەر هەڵمەتەکانی بارزانی له دژی کەمینەکانی عێراق به توندی هەڵوێست بگرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109