کد خبر :70649
هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بێت نایاساییه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری ھۆشیاری و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە وێرای کاردانەوە بە ناونووسییەکان بۆ حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، وتی: هه‌ر هێزێک له‌ ده‌ره‌وه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بێت نایاساییه‌.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ھەڵگورد حیکمەت، بەڕێوەبەری ھۆشیاری و ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێک بۆ کەناڵی تەلەڤیزیۆنبی "کوردستان ٢٤"، سەبارەت بە ناونووسکردن بۆ حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: وەزارەتی پێشمەرگە تاکە دامەزراوەی پەیوەندیدارە بە ھێزە چەکدارەکانی ھەرێم، بۆیە ھەرھێزێک لەدەرەوەی ئەم وەزارەتە، نایاسایی و ناشەرعییە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە فازڵ بەشارەتی، بەرپرسی لقی 12ی پارتی لە پارێزگای هەڵەبجە لە رۆژانی ڕابردوودا سەبارەت بە ناونووس‌کردن بۆ حەشدی شەعبی لە چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان و لەوان هەڵەبجە هۆشداری دابوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106