کد خبر :70632
هەندێک لە عەرەبەکانی شەنگال دەستیان لە ڕشتنی خوێنی دانیشتوانی ئەو شارە بووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پارێزگای دهۆک، وتی: هەندێک لە عەشیرە عەرەبەکانی شەنگال دەستیان لە ڕشتنی خوێنی دانیشتوانی ئەو شارە بووە
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد شەنگالی لە وتووێژ لە گەڵ بەشی عەرەبیی کەناڵی تەلەڤیزیۆنییNRT  وتیشی: من ئاگاداری گردبوونەوەیەک لە ژێر ناوی عەشیرە عەرەبەکان لە شەنگالدا نیم؛ چونکا هەندێک لە کەسایەتییەکانی ناو ئەو عەشیرانە دەستیان لە ڕشتنی خوێنی دانیشتوانی ئەو شارە بووە و ئەوان تەنانەت نوێنەرایەتیی هاوسەرەکانیشیان لەو شارەدا ناکەن".
شەنگالی جەختی لەوەش کردەوە کە ئەو کەسایەتییە عەرەبانە، تاوانی کوشتنی ئێزدییەکان و بە دیل‌گرتنی ژنانی شەنگالیان لە ئەستۆیە.
ناوبراو سەبارەت بە پێکدادانەکانی نێوان پارتی و هێزەکانی سەر بە پەکەکە، ڕایگەیاند: ئەو هێزانە سوورن لە سەر درێژەی پێکدادانەکان، چونکا لەو پێکدادانانەدا تەنیا ئێزدییەکان دەکوژرێن و ئەمە لە کاتێکدایە کە هەردوولا ڕایانگەیاندووە کە هیچ حەزیان لە شەڕی ناوخۆیی نییە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106