کد خبر :70625
دەرکرانی ٢٠٢ قازی و دادستێنی دیکەی تورکیا
بەشی تورکیا- ئەنجومەنی باڵای قازی و دادستێنەکانی تورکیا ٢٠٢ کەسی دیکە لە قازی و دادستێنەکانی تورکیای بە تۆمەتی هاوکاریی جەماعەتی گولەن لە سەرکار لابرد.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی دۆغان، ئەنجومەنی باڵای قازی و دادستێنەکانی تورکیا (HSYK) هاوپەیوەند بە دۆسیەی کوودەتای بێ‌ئاکامی جووڵای ٢٠١٦ لە تورکیا، هەمدیسان ٢٠٢ کەسی دیکە لە قازی و دادستێنەکانی تورکیای بە تاوانی ئەندامێتی لە جەماعەتی گولەن، لە دەزگای دادی تورکیا لە کار کشاندەوە.
لیستی ناوی قازی و دادستێنە دەرکراوەکان لە رۆژنامەی فەرمیی تورکیا لە بەرواری ١٨ مارچی ٢٠١٧ چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
شیاوی ئاماژەیە، پاکسازیی دەزگای دادی تورکیا پاش سوپای ئەو وڵاتە باڵاترین ڕێژەی پاکسازییەکانی دەزگاگەلی حکوومی بووە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106