کد خبر :67968
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه‌ ده‌ستیپێکرد
به‌شی سووریا- یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تی سووریا و به‌رهه‌ڵستکاران له‌ ئه‌ستانه‌دا ده‌ستیپێکرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ سپۆتنیک، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 23ی جانیڤێری دانووستانه‌کانی ئاشتی سووری- سووری له‌ ئه‌ستانه‌ی پێته‌ختی قه‌زاقستاندا ده‌ستیپێکرد.
له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ نێوبژیڤانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕووسیا و تورکیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆ یه‌که‌مین جار وه‌فدی نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریا و نوێنه‌رانی گرووپه‌ به‌رهه‌ڵستکاره‌ چه‌کداره‌کانی سووریا به‌ شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر مێزێکدا داده‌نیشن و گفتوگۆ ده‌که‌ن.
به‌ وته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌زاقستان چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گفتوگۆکان 24 کاتژمێر درێژه‌ی ببێت و سبه‌ینێ کۆتایی پێبێت.