کد خبر :67428
ئه‌مه‌ریکا یارمه‌تی سه‌ربازی به‌ YPGی ڕه‌تکرده‌وه‌
به‌شی جیهان- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی کرد: یارمه‌تییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ته‌نیا پشتیوانی تاکتیکییه‌ نه‌ک ناردنی چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا، شه‌وی ڕابردوو مارک توونێر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێراندا ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی پشتیوانی ئێمه‌ له‌ گرووپه‌ کوردییه‌کان له‌ سووریا بریتی له‌ YPG و PYD، ئێمه‌ پشتیوانی تاکتیکی له‌ هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ئه‌ویش له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ته‌رکیز کراوه‌ نه‌ک شتێکی دیکه‌.
ناوبراو زیادی کرد: ئێمه‌ چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازی بۆ YPG دابین ناکه‌ین به‌ڵکوو پشتیوانی تاکتیکی له‌وان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌ هه‌ندێ له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کاندا پشتیوانی ئاسمانی له‌وان ده‌که‌ین و ئه‌م پشتیوانییانه‌ به‌م بۆنه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ پێمانوایه‌ هێزه‌ کوردییه‌کان هاوشێوه‌ی دیکه‌ی هێزه‌کانی سووریا و له‌وان هێزه‌ عه‌ره‌ب و تورکه‌مانه‌کان توانایه‌کی زۆریان له‌ ڕاوه‌دوونانی داعش هه‌یه‌.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕاشیگه‌یاند: تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی که‌ من زانیاریم هه‌یه‌ ئێمه‌ هیچ جۆره‌ چه‌ک و سه‌خت ئامێری شه‌ڕ ڕاده‌ستی هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا ناکه‌ین.