کد خبر :67420
کورده‌کانی سووریا بانگهێشتی دانووستانی ئاشتی ئاستانه‌ نه‌کراون
به‌شی سووریا- PYD ڕایگه‌یاند: بۆ دانووستانی ئاشتی ئاسته‌نه‌ بانگهێشت نه‌کراوه‌ و به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ به‌هۆی ڤێتۆی هه‌ندێ له‌ لایه‌نه‌کانه‌وه‌ بانگهێشت ناکرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ ڕۆیتێرز، به‌رپرسێکی پارتی یه‌کێتیی دیموکراتیک (PYD) ڕایگه‌یاند: ئه‌م گرووپه‌ بۆ دانووستانی ئاشتی سووریا که‌ له‌ ئاسته‌نه‌ پێته‌ختی قه‌زاقستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بانگهێشت نه‌کراوه‌.
خالێد عیسا یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی PYD بۆ ڕۆیتێرزی وت: "ئێمه‌ بانگهێشت نه‌کراوین. به‌ ئه‌گه‌ری زۆره‌وه‌ بانگهێشت ناکرین. بابه‌ته‌که‌ ئاشکرایه‌. وادیاره‌ چه‌ندین لایه‌ن ئاماده‌بوونی ئێمه‌ ڤێتۆ ده‌که‌ن. نه‌ PYD و نه‌ پێکهاته‌ی سه‌ربازی ئێمه‌ له‌م دانووستانه‌ به‌شدار نابێت."
تورکیا PYD و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ی به‌ لقه‌کانی سووریای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) ده‌زانێت و دژی ئاماده‌بوونی ئه‌م دوو گرووپه‌ له‌ دانووستانی ئاستانه‌یه‌.
هه‌روه‌ها خالێد عیسا وتیشی: به‌ مه‌به‌ستی پێکهاتنی ڕێککه‌وتنی گشتگیری کورده‌کان بۆ سه‌ر مێزی دانووستان بانگهێشت بکرێن و زیادیشی کرد: "به‌ ئێمه‌ وتراوه‌ له‌وێدا ته‌نیا چه‌ندین گرووپی چه‌کدار ئاماده‌ ده‌بن، نه‌ گرووپه‌ سیاسییه‌کان."