هەڵدانەوەی 120 ڕەشماڵ و کرانەوەی دوو گوندی گەشتیاری عەشایەری له کرماشان

بەشی ئێران / کرماشان – جێگری گەشتیاری ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان باسی له هەڵدانەوەی 120 ڕەشماڵ و دوو گوندی گەشتیاری عەشایەری له کرماشان کرد.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، عەلیڕەزا مورادی بێستونی لەم بارەوه وتی: له ڕۆژانی نەورۆزی ئەوساڵدا 120 ڕەشماڵ عەشایەری له ناوچه جیاجیاکانی پارێزگادا هەڵدەدەینەوه بۆ ئەوەی گەشتیاران و مسافرانی نەورۆزی بتوانن لەم ڕەشماڵانەدا بمێننەوه.  
ناوبراو هەروەها باسی له وەگەڕخستنی دوو گوندی گەشتیاری عەشایەری له کرماشان کرد و ڕوونیشی کردەوه: ئەم گونده گەشتیاره عەشایەرییانه هەر کامیان به 10 ڕەشماڵی عەشایەری له تاقەوسان و دەڤەری تەنگه بەزازخانەی بێستون دەکرێنەوه.
 مرادی بێستونی زیادیشی کرد: له بەرنامەمان دایه که گەشتیار و مسافرەکان ئاشنای ژیانی ساکاری عەشایەری ناوچەی کرماشان بکەین.
 ئەم بەرپرسه له ئیدارەی گشتی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاری پارێزگای کرماشان وتیشی: هەروەها لەم ڕەشماڵه عەشایەرییەدا هەموو جۆره خواردنێکی خۆماڵی و شیرینی ناوچەکە له لایەن عەشایەرەکانەوه ئاماده دەکرێت و ئاراستەی گەشتیاران و میوانانی نەورۆزی دەکرێت.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109