وەزیری بەرگریی تورکیا:
پاش کوودەتا بێ‌ئاکامەکەی تورکیا 6 هەزار و 511 ئەندامی سوپا له سەر کار لابراون

بەشی تورکیا – وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: که پاش کودەتای بێ‌ئاکامی 15ی جووڵای تورکیا، هەتا ئێستا پتر له 6 هەزار ئەندامی سوپای ئەم وڵاته له سەر کار لابراون.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس به گێڕانەوه له کەناڵی تەلەڤیزیۆنی TRT تورکیا، فکرەت ئیشک، وەزیری بەرگریی تورکیا له لێدوانێکدا وێڕای ئاماژه به کوودەتای بێ‌ئاکامی 15ی جووڵای 2016ی زایینی وتی: هەتا ئێستا 6 هەزار و 511 کارمەندی ئەرکانی سوپای تورکیا (TSK) له سوپای ئەم وڵاته دوور خراونەتەوه.
وەزیری بەرگریی تورکیا لە وتەدانێک له پەڕلەمانی ئەو وڵاته وێڕای وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی سێزگین تانری کۆلۆ، نوێنەری ئەستەنبۆڵ له پارتی کۆماری گەل، وەبیریشی هێنایەوە: هەروەها 16 هەزار و 409 کەس که کۆلێژ و قوتابخانە ئەفسەرییەکاندا که دەرسیان دەخوێند، لەو کۆلێژانه دەر کراون. ئەمانه بەم شێوه پۆلێن بەندی دەکرێن: 4 هەزار و 90  قوتابی ناوەندیی سەربازی، 6 هەزار و 140 قوتابی ڕێکخراوی خوێندنی باڵای سەربازی، 6 هەزار و 179 قۆتابی بەکالۆریۆسی کۆلێژی ئەفسەری (کۆلێژی هاڕپی ویشکانی، کۆلێژی هاڕپی ئاسمانی، کۆلێژی هاڕپی دەریایی، ئاکادمیکی پزیشکی سەربازی گوڵخانه، زانکۆی باڵای پەرەستاری سەربازی) لەم ڕێکخراوه فێرکارییه دەر کراون.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60109