لە لایەن ئەندامی بەرەی چاکسازیی پەرلەمانی عێراق؛
هۆشدار بۆ پیلانی دابەشکاریی عێراق لە لایەن عەرەبستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی بەرەی چاکسازیی پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەیەک بۆ پشتیوانی دەربڕینی ڕاوێژکاری دەرباری پاشایەتیی عەرەبستان سعوودی لە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، هەمبەر بە گەڵاڵەی گشتیی دابەشکاریی عێراق لە لایەن عەرەبستانەوە هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسکەندەر وتووت لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەریی "المعلومه" بە دەربڕینی ئەوەی کە نابێ چاوەروانی هەڵوێستێکی ئیجابی لە عەرەبستانی سعوودی هەمبەر بە عێراق بین، زیادی کرد: عەرەبستان ئێستا خەرێکی داڕشتنی گەڵاڵەیەک بۆ دابەشکاریی عێراق و ئامادەکاریی قۆناغی دوای داعش بە یارمەتیی هەندێک لە سیاسەتوانانی پیلانگێڕ و خیانەتکاری ناوخۆی وڵات و ناوچەیە.
وتووت بە ئاماژە بەوەی کە هەوڵی دەستێوەردەرانەی عەربستان لە عێراق بۆ هەموان ئاشکرایە، وتی: نابێ لە عەرەبستان چاورەوانی هەڵوێستێکی ئیجابی هەمبەر بە عێراق بین.
شیاوی ئاماژەیە کە عەبدوڵڵا بن عەبدولعەزیز بنی محەمەد ڕەبیعە ڕاوێژکاری دەرباری پاشایەتیی عەرەبستانی سعوودی لە دوادیداری لە مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، جەختی لە پشتیوانیی وڵاتەکەی لە سەربەخۆیی هەرێم کردبووەوە.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60106