بەڕێوەچوونی جەژنەکانی نەورۆز لە کوردستانی سووریا قەدەغە کرا

بەشی سووریا- پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند کە بە هۆی باری ئەمنی، بەڕێوەچوونی هەر جۆرە جەژنێکی نەورۆز لە باکووری سووریا قەدەغەیە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە کوردستان ٢٤، جوان ئیبراهیم، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی سەر بە پارتی یەکێتی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند: لە تەواو کانتۆنەکانی سووریا و ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی ئێمە بە هۆی مەترسیی ئەمنی، بەڕێوەچوونی هەر جۆرە گردبوونەوە و جەژنێکی نەورۆز قەدەغەیە.

ناوبراو ڕوونی کردەوە: بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی بە کۆمەڵ و ئاسایشی کانتۆنەکانی باکووڕی سووریا، شەوی جەژنی نەورۆز تەواو ڕیوڕەسمەکانی هاوپەیوەند بەو جەژنە وەک ئاگرکردنەوە و هەڵپەڕکێ و شادی کردن قەدەغە کراوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە بە کارهێنانی مۆتۆرسیکلێتیش لە کانتۆنەکانی باکوور سووریا لە رۆژانی 19 تا 23ی مارچی 2017ەوە قەدەغە کراوە.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106