یاریی ئەندرۆیدی "قومشە" لە لایەن کۆڕی "کۆگەی دیجیتاڵی" کرماشانەوە ڕەوانەی بازاڕ کرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- یاریی "قومشە" تایبەت بە ئامێرە ئەندرۆیدییەکان کە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن ئەندامانی کۆڕی "کۆگەی دیجیتاڵ"ی کرماشان داڕێژرابوو، ڕەوانەی بازاڕ کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەم یارییە کە یاری‌یێکی لێکچواندنی ژیان بۆ پەلەتفۆرمی ئەندرۆیدە لە بەشگەلێکی جیاواز وەک شەو و ڕۆژ و وەرزەکان داڕێژراوە.
گەمەوانی سەرەکی "قوشمە" بەڕوویێکە و ئەم یارییە بە هەوڵی بەشی ئەنیمەیشن و یارییە ئەندرۆیدییەکانی "گەڵا" لە ژێر چاودێری ئیدارەی ڕۆشنبیری ڕەوانەی بازاڕ کراوە.
شیاوی ئاماژەیە لە داڕشتنی ئەم یارییەدا هێمانە وارگەیی و خۆماڵیەکان کەڵک وەگیراوە و بەشی مۆسیقای لە ئەستۆی وەحید کرماشانی بووە  کە بۆ یەکەم جار لە هارموونیزە کردنی مێلۆدی فولکلۆری کوردی کەڵک وەرگیراوە.
ئەم یارییە لە ئێستادا لە کافەبازاڕدا خراوەتە بەردەستی بەکارهێنەران و خوازیاران ئەتوانن بە سەردانی ماڵپەڕی بازاڕ یارییەکە دابەزێنن.
"قوشمە" لە زمانی کوردیدا بەرانبەرە لەگەڵ "بازیگوش" لە زمانی فارسیدا.