پەیامی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج بە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا:
یان بگەڕێنەوە ماڵی خۆتان یان تەڤلی هێزەکانی ئێمە بن

بەشی سووریا- ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج داوای لە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا کرد که یان بگەڕێنەوە ماڵی خۆیان، یان تەڤلی هێزەکانی ئەو ئەنجومەنە بن.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە زەڕنیووز، ناوەندی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەجی سەر بە سوپای دیموکراتیکی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕوو لە هێزەکانی سوپای ئازادی سووریا کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتی سوپای تورکیا لە خاکی سووریادان، ڕایگەیاند: لە پێناو بڕیاری 17ی مارچی 2017 کە لە ئەنجەمەنی سەربازیی مەنبەج دەرکراوە، ئەو هێزانەی کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ناو خاکی سووریادان، ئەگەر بیانەوێ دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ماڵی خۆیان و یان دەتوانن تەڤلی هێزەکانی ئەو ئەنجومەنە بن.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەم بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ جێبەجێ دەکرێت و پێوشوێن دەگیردرێت. ناوچەی مەنبەج لە ژێر کۆنتڕۆڵی تەواوی ئەنجومەنی سەربازیی مەنبەج دایە.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106