گرینگتری پڕۆژەی پیشەسازیی پارێزگای کوردستان حەوتەی داهاتوو دەکرێتەوە

بەشی ئێران/ کوردستان- کۆمەڵەی پێترۆکیمیای کوردستان لە یەکەمین رۆژی کاریی ساڵی نوێی هەتاوی بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای وڵات، بە شێوەی فەرمی دەکرێتەوە.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نەوت و وزە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: کرانەوەی فەرمیی پێترۆکیمیای کوردستان وەک گەرەترین پڕۆژەی پیشەسازیی ئەو پارێزگایە سەرەڕای گەشەدان بە بەشی پایین‌دەستی پیشەسازیی پێترۆکیمیا و تەواوکردنی زنجیرەی بایەخەکان، دەبێتە هۆی جێگربوونی بازارگەلی نوێی هەناردە، ڕەخساندنی هەلی کار و بایەخی زێدەبایی لە ئاستی وڵاتدا.
ئەم پڕۆژەیە کە یەکێکە لە 12 پلانی ئابووریی خۆڕاگرانە لە پیشەسازیی پێترۆکیمیا، پشکێکی گەورەی دەبێت لە گەشەدانی پیشەسازی، جێگرکردنی بایەخی زێدەبایی و هەروەها ڕەخساندنی هەلی کار لە ناوچەکانی رۆژئاوا و رۆژئاوای باکووری وڵات کە بە گۆژمەیەکی سەرمایەدانەرانەی 253 ملیۆن یۆرۆیی (2829 ملیارد ڕیاڵی) چێ‌کراوە.
پێترۆکیمیای کوردستان لە ڕووبەرێکی 129 دۆنمی لە شاری سنە و بە بەکارهێنانی جیهازات و کاڵاگەلی بان‌کوالیتی، بەمزووانە بە وەرگرتنی مادەی خۆراکی لە رێگەی بۆریی ئیتیلێنی رۆژئاوا وەک بەرهەم هێنەری پۆلی ئیتیلێنی سووک بە دەفرایەتیی 300 هەزار تۆن لە ساڵێدا دەگاتە قۆناغی وەبەرهێنان.
یەکەمین هەنگاوەکان بۆ چێ‌کردنی پێترۆکیمیای کوردستان لە ساڵی 84ی هەتاوی دەستی پێ‌کرد و پاش ٦ ساڵ ڕاوەستان، ساڵی 90ی هەتاوی لە سەر گیراوە و ئێستا گەیشتۆتە قۆناغێ کرانەوە و وەبەرهێنان.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106