مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕیوڕەسمی نەورۆز لە ئامەد دەرکرا/ بایدەمیر و ئەحمەد تورک وتەدەرانی ڕێوڕەسمی نەورۆزی ئەمساڵن

بەشی تورکیا- پارێزگاری ئامەدی تورکیا دوێنێ مۆڵەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی گەورەی جەژنی نەورۆزی لەو پارێزگایە دەرکرد و بەمجۆرە رۆژی سێ‌شەممە ئەو گردبوونەوە چەندسەد هەزار کەسییە بەڕێوەدەچێت.

بە پێێ هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە HaberSolی تورکیا، بە گوێرەی بەیاننامەی بڵاوکراوەی پارێزگاریی ئامەد، پارتی دیموکراتیکی گەلان و پارتی ناوچە دیموکراتیکەکانی تورکیا، هەموو ساڵێک هاوکات لە گەڵ 21ی مارچ مۆڵەتی بەڕێوەبردنی جەژنێکی گەورەیان بە بۆنەی نەورۆز لە ئامەد پێدراوە و ئەمساڵێش ئەو مۆڵەتە دەرکراوە و رۆژی سێ‌شەممە 21ی مارچی ٢٠١٧ جەژنی نەورۆز وەکوو ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەدەچێت.
لەو ڕێوڕەسمەدا کە لە کاتژمێر 11:٠٠ بە کاتی ناوچەیی تورکیا تا کاتژمێر 15:00 درێژەی دەبێت، عوسمان بایدەمیر، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان بە هاوڕێتیی ئەحمەد تورک، شارەداری لە سەرکار لابراوەی ماردین وتەدانیان دەبێت.
پاش دەرکرانی ئەو مۆڵەتە، داپەڕەکانی دوو پارتی دیموکراتیکی گەلان و ناوچە دیموکراتیکەکان بۆ ئامادەکاریی شوێنی بەڕێوەچوونی جەژنەکە دەستی پێ‌کردووە.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106