دادستێنی ئەستەنبۆڵ حوکمی دەستگیریی 55 قازی و دادستێنی دەرکرد

بەشی تورکیا- دادستێنی ئەستەنبۆڵ لە بڕیارێکی ناوەختدا حوکمی دەسگیرکردنی 55 قازی و دادستێنی تورکیای بە تاوانی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستەکان دەرکرد.

بە پێێ هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە Haber7، ئۆندەر یامان، دادستێنی کۆماریی تورکیا لە ئەستەنبۆڵ لە حوکمێکی پڕهەنگامەدا فەرمانی دەستگیرکردنی 55 قازی و دادستێنی ئەو شارەی بە تاوانی "ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستەکان"ی دەرکرد.
پاش دەرکرانی ئەو حوکمە، پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاودا و بە هێرش کردنە سەر ماڵی دادستێنەکان و قازییەکانی ناو ئەو لیستە، تا ئێستا 26 کەس لەوانی قۆڵبەست کردووە. پۆلیس لە کاتێکدا شوێنی نیشتەجێتیی ئەو دادستێنە و قازیانە دەپشکنێت، کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ دەستگیرکردنی کەسانی دیکەی ناو ئەو دۆسیە بەردەوامە.
ئەو حوکمە لە بارودۆخێکدا دەرکراوە کە هاوکاتی ئەو، ئەنجومەنی باڵای قازی و دادستێنەکانی تورکیا حوکمی لەسەرکار لابردنی 202 کەس لە دادستێنەکان و قازییەکانی تورکیایان ڕاگەیاندووە.
 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60106