بۆمبێکى چێندراو بە کاروانێکى پێشمەرگەدا تەقییەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ بۆمبێکی چێندراو لە نزیک پردى زەرگە لە میحوەرى خورماتوو بە کاروانێکی ھێزەکانی پێشمەرگەدا تەقییەوە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ NRT، لوقمان مەحموود جێگری لیوای ٥ی پێشمەرگە رایگەیاند، تەقینەوەکە کاتژمێر ٩ی بەیانی لەسەر پردی زەرگە ڕوویداوە کە بەهۆی بۆمبێکى چێندراوەوە بووە و تەقیوەتەوە بەکاروانێکی ھێزەکانی پێشمەرگەدا.
ئاماژەى بەوەش‌کرد، لە ئەنجامى تەقینەوەکە ٤ پێشمەرگە بەسەختی برینداربوون و ئۆتۆمبیلەکەشیان تێکشکاوە.
لوقمان مەحموود ئەوەشی وت ، بریندارەکانیش گواستراونەتەوە بۆ خورماتوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ماوەى ڕابردووشدا چەندین جار بۆمبی چێندراو لەو ناوچەیەدا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دانراوە، پێشتریش زانیارى هەبووە کە چەکدارانى داعش لەو ناوچەیەدا جووڵەیان هەبووە.

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101