پارتی دیموکراتی کوردستان:
په‌که‌که‌ که‌رکووک به‌جێبێڵێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌رپرسی لقی سێهه‌می پارتی له‌ پارێزگای که‌رکووک ڕاپۆرته‌کان سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ که‌رکووک پشتڕاست ده‌کاته‌وه‌ و جه‌خت له‌سه‌ر دژایه‌تی پارتی له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هێزانه‌دا ده‌کاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د خۆرشید له‌ وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "ژۆرنال نیووز"دا وتی: هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ که‌رکووکن که‌ پارتی و هاووڵاتییانی که‌رکووکی نه‌ک هه‌ر دژ به‌ بوونی ئه‌وان له‌ که‌رکووکن به‌ڵکوو بوونی ئه‌وان له‌ هه‌رێمی کوردستانیش قبووڵ ناکه‌ن چوونکه‌ ئه‌و هێزانه‌ هۆکاری کێشه‌ی ناوخۆن له‌ ناو هه‌رێمی کوردستان و عێراق و دیکه‌ی وڵاتاندا.
محه‌مه‌د خۆرشید جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ بوونی په‌که‌که‌ له‌ خاکی عێراقدا نایاساییه‌ و ده‌شڵێت: سه‌رجه‌م پارته‌ سیاسییه‌کانی عێراق دژ به‌ بوونی ئه‌و هێزانه‌ن.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103