له‌لایه‌ن ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانییه‌وه‌؛
پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کانی تورکیا له‌ عێراقدا تۆمه‌تبار کرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانی به‌ جێبه‌جێ کردنی پڕۆژه‌کانی تورکیا له‌ عێراق به‌ ئامانجی وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ڤیازی ئابووری و سیاسی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ تۆمه‌تبار کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی "الاباء"ی عێراق، شوان داوودی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رکردایه‌تی مه‌سعوود بارزانی که‌ خولی سه‌رۆکایه‌تی ناوبراو له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا کۆتایی پێهاتووه‌، به‌ بێ ئاوڕدانه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کان بۆ وه‌ده‌ستهێنانی هه‌ڤیازی ئابووری و سیاسی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ پڕۆژه‌کانی تورکیا له‌ عێراقدا جێبه‌جێ ده‌کات.
ناوبراو زیادی کرد: له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌ به‌رانبه‌ر پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) به‌ ئامانجی نزیک بوونه‌وه‌ به‌ ئه‌نقه‌ره‌ گۆڕیوه‌ و له‌ دژی په‌که‌که‌ کار ده‌کات که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌ره‌وڕوو ده‌کاته‌وه‌.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103