کوردپرێس میدیایێکی جێی متمانە و پروفێشنالە

بەشی ئێران- وتەبێژی لێژنەی سەرۆکایەتیی مەجلسی شورای ئیسلامی ئاماژەی کردەسەر توانا و لێهاتوویەکانی کوردپرێس و بە میدیایێکی جێی متمانە و پروفێشناڵی وڵاتی زانی.

بێهرووز نێعمەتی لە وتووێژێک لە گەڵ هەواڵنێری پەرلەمانیی کوردپرێسدا وێڕای ده‌ربڕینی ئەوەی‌ کە بەردەوام هەواڵدەریی کوردپرێس پێ‌وشوێنگری دەکات، رایگەیاند کە کوردپرێس یەک لەو مێدیا بەهێز و بێ‌سانسۆرانه‌ی‌ وڵات و ناوچەکه‌یه‌ کە هەۆاڵگەلێکی درووست و جێی متمانە بە بەردەنگانی خۆی رادەگەیێنێت.
نوێنەری خەلکی تاران لە مەجلسی شورای ئیسلامی، سەرەڕای جەخت کردنەوە لە سەر پێگه‌ی کوردپرێس لە نێوان میدیاکانی وڵاتدا وتیشی کوردپرێس پلەی نوهەمی وڵاتی هه‌یه‌ و توانیویەتی لە شەش ساڵی رابردوودا بەرزبوونەوەیێکی بەرچاوی هەبێت.
ناوبراو زیادی کرد: دەفرایەتیی هەواڵ و میحوەری چالاکیی کردپرێس ئامادەیە. جێی ئەوە هەیە کە لە تواناکانی کوردپرێس لە وڵاتدا باشتر کەڵک وەربگیردرێت.
 

 

 

کۆدی هه‌واڵنێر: 60101