له‌ که‌رکووکدا؛
50 ئاواره‌ی عه‌ره‌بی گومانلێکراو به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ داعش ئازاد کران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌میری هۆزی "العبید" له‌ عێراق باسی له‌ ئازادکردنی 50 که‌س له‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان کرد که‌ گومانیان لێکرابوو که‌ له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ ناوچه‌کانی باشووری پارێزگای که‌رکووک په‌یوه‌ندییان بووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ هه‌واڵده‌ریی نه‌ته‌وه‌یی عێراق (nina)، شێخ ئه‌نوه‌ر عاسی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وێڕای وه‌بیرهێنانی ئه‌م تێبینییه‌ که‌ له‌مدواییانه‌دا کۆبوونه‌وه‌یێک له‌ نێوان ناوبراو و هیوا ڕه‌ش فه‌رمانده‌ی که‌تیبه‌ی یه‌که‌می هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌ری که‌رکووک و ژماره‌یێک له‌ فه‌رمانده‌کانی ئه‌م هێزه‌ و وه‌فدی شێخه‌کانی عه‌شایری که‌رکووک به‌ڕێوه‌چوو، ڕایگه‌یاند: ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌ ئازادکردنی 50 که‌س له‌ ئاواره‌کانی ناوچه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای که‌رکووکی به‌دواوه‌ بووه‌ که‌ گومانیان لێکرابوو که‌ له‌گه‌ڵ چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعشدا هاوکارییان کردبوو.
ناوبراو زیادی کرد: عه‌ره‌به‌کانی که‌رکووک هاوئاهه‌نگی ئه‌منییان له‌گه‌ڵ سوپا، پۆلیسی فیدڕاڵ، هێزی پێشمه‌رگه‌، حه‌شدی شه‌عبی و کۆمیته‌ی ئه‌منی پارێزگای که‌رکووک هه‌یه‌ بۆ سه‌رکوتکردنی داعش و ئازادکردنی ناوچه‌کانی باشوور و ڕۆژئاوای ئه‌م پارێزگایه‌ به‌ ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانی نێشته‌جێبوونی خۆیان.
 
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103